پاریس ده‌ستبه‌رداری ئێمباپێ ده‌بێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی سوپرایزێکی گەورەی لە بارەی چارەنووسی کیلیان ئێمباپی فەرەنسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان ئاشكرا كرد.

بە پێی رۆژنامەی “AS”ی ئیسپانی، بە پێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئیدارەی پاریس سان جێرمان ئێستا ئاماده‌نین هیچ ئۆفه‌رێك پێشكه‌ش به‌ ئێمباپێ بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوە کردووە، مەبەستی یانەکە ئەوەیە کە ئێمباپێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی بباته‌سه‌ر و گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوەی ساڵێکی دیکە و تا ساڵی 2025 نوێ بكاته‌وه‌.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئێمباپێ لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی بوونی نەیمار له‌ پاریس، ئاسووده‌ نه‌بوو له‌وه‌ی پێگه‌ی گه‌وره‌ی خۆی له‌ یانه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش به‌ هۆكاری ماركێتینگ و لایه‌نی ئابوورییه‌وه‌ بوو.

رۆژنامه‌كه‌ پێی وایه‌ یاریزانە لاوەکەی فەرەنسا رووبەڕووی هەمان کێشە دەبێتەوە ئەگەر لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیار بدات بچێتە یانەی ریال مەدرید، چونكه‌ له‌وێش ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئێستا ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری تیپه‌كه‌یه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دەرگا بۆ ریال مەدرید کراوە دەبێت بۆ ئەوەی ئێمباپێ بە خۆڕایی بباته‌ تیپه‌كه‌یه‌وه‌، چونکە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و هێشتا هیچ ئه‌گه‌رێكیش نییه‌ یاریزانه‌كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاندووه‌ ئێمباپێ له‌ پلانه‌كانی ئه‌واندا نه‌ماوه‌.
له‌ نوێترین پێشهاته‌كانیشدا یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی هاتووه‌ته‌ پێش، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمباپێ بباته‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام داواكاری موچه‌ و پاداشتی زۆری یاریزانه‌كه‌، ره‌نگه‌ زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر بێت له‌ به‌رده‌م خه‌ونی لیڤه‌رپوولدا.

لیڤه‌رپوول پلانی بۆ ئێمباپێ هه‌یه‌

لیڤه‌رپوول پلانی بۆ ئێمباپێ هه‌یه‌