کۆبوونەوەش هەیە
كهركوك: هێز بڵاوهی پێكراوه و سوپا له ئینزاره
964+
ژووری هەواڵ
لە چەند شوێنێکی ناو شاری کەرکوک هەمەڕ و زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی بڵاوهیان پێكراوه و باس لهوه دهكرێت، سوپای عێراق له ئینزاردان.
لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوبوونهوهی هێزهكان له ناو شاری كهركوك دهستیپێكردووه، كه لە چەند شوێنێکی شارەکەدا دهبینرێن.
کامێرای 964 دیمەنی ئەو هێزەی لە چەند شوێنێکدا تۆمار کردووە و بە دیاریکراوی بەردەم قوتابخانەی گۆران لە نزیک فلکەی ئیخوان، هەروەها بەردەم ناوەندی ئەحمەدی خانی و لە گەڕەکی سەرچنار و دواناوەندی حەمرین لە نزیک بازاری حەسیرەکە.
دەربارەی هۆكاری بڵاوبوونهوهی ئهو هێزانهی سوپای عێراق، سەرچاوەیەکی ئەمنیی تایبەت بە 964ی وت، بڵاوبوونهوهی هێزهكان پەیوەندی بە بارودۆخی ئێستای شاری بەغداوە هەیە، هەموو سوپا لە ئینزاردان، هەروەها زانیاری هەیە ئەمڕۆ خەمیس خەنجەر، کەسایەتی سیاسیی سوننە و سهرۆكی هاوپهیمانیی سیاده، سەردانی كهركوك بکات و له بارهی ههڵبژاردن و چهند پرسێكی دیكه كۆبوونهوه لهگهڵ راكان جبوریی پارێزگاری شارهكه كۆببێتهوه.