شاندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وت گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر زاری وته‌بێژه‌كه‌ی ئاشكرای كرد، كه‌ شاندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاند، “ئه‌و سه‌ردانه‌ دوای رێككه‌وتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیتیحادی محه‌مه‌د شیاع سودانی دێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دۆسیه‌ی نه‌وت”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد “ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی وه‌زاره‌تی نه‌وت باسكردنی كێشه‌كانی خه‌رجییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و رێوشوێنه‌كانی دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و شانده‌كه‌ی به‌غداش سێ رۆژ له‌ هه‌رێم ده‌بن”.

لە 25.3.2023 هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیاره‌که‌ی دادگای ناوبژیوانی پاریس، سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی هەرێم و بەغدا رێکەوتنیان لەبارەی هەناردەکردنییەوە واژۆکردووە، بەڵام هێشتا هەناردەی نەوت دەستی پێنەکردووەتەوە.

سبەی وەزیری نەوتی عێراق لە هەولێر دەبێت و دوو بۆ سێ رۆژ ...

سبەی وەزیری نەوتی عێراق لە هەولێر دەبێت و دوو بۆ سێ رۆژ دەمێنێتەوە