کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات
کەشوهەوا
شەپۆلی بارانبارین کۆتایی هات و ئاسمان ساماڵە
964+
توانا نەقی
ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردبوو کۆتایی هات و بە پیی پێشبینی کەشناسی بۆ یەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هەر وەک و دوێنێ دەبێت، سەبارەت بە سبەینێش کەشناسی دەڵێت، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 13.1.2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 – 20) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17پلەى سیلیزى