هەشت کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆیە

لە سێ گوندی ناوچەی تاڵەبانی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

دوای دانانی دوو بۆمب لە گوندێکی ناوچەی تاڵەبانی لە قەزای داقوق، فەرماندەی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ گوندەکانی ئەو ناوچەیە راگەیاند.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هەواڵگری سوپای عیراق لە قەزای داقوق بە 964ی وت، دوای ئەوەی دوێنی هەینی بیرێکی ئاو لە زەویەکی کشتوکاڵی جوتیارێکی کورد تەقێندرایەوە، ئەمڕۆش بۆمبێک دیکە لە ژێر محەویلەی کارەبا چێندرابوو دواتر پوچەڵ کرایەوە، فەرماندەی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بڕیاری قەدەغەکردنی بۆ گوندەکانی ناوچەی تاڵەبانی دەرکرد.

ئەو گوندانەی قەدەغەی هاتوچۆیان لەسەر دەبێت ئەمانەن، گوندی عەبدوڵا غانم، یەنگیجە و عەنانە دەبێت.

ئەو سەرچاویە وتیشی، قەدەغەکە بەجۆرێکە دانیشتوانی ئەو سێ گوندە ناتوانن لەنێوان خۆیاندا هاتوچۆ بکەن و هەروەها سەردانی قەزای داقوق بکەن، بڕیارەکەش لە کاتژمێر 10ی شەوەوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی بیانی بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یاخود نەخۆشی دەبێت هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە ئاگادار بکرێنەوە و بڕیارەکەش بەردەوام دەبێت تاکو کاتێکی نادیار.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە کەرکوک قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

لە کەرکوک قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا