هەشت پاڵەوانیەتی بردووەتەوە

محەمەد یاریزانی کیک بۆکسینگە و پاقلەفرۆشتن بژێوی ژیانی دابین دەکات

964+
ئاکام غەفور – سۆران

محەمەد دانیشتوی سۆرانە یاریزانی کیک بۆکسینگە، چوار ساڵ پێش ئێستا بەهۆی شەڕێکەوە بەهرەی خۆی دەدۆزێتەوە و ئەو شەڕە دەبێتە مایەی خێر بۆی محەمەد دەست دەکات بە یاری کیک بۆکسینگ.

لە هەشت پاڵەوانیەتی بەشداریکردووە، لە هەموویان پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، ئێستا یەکەمی ئاسیا لە یاری کیکبۆکسینگ، دەیەوێت زیاتر پەرە بەتواناکانی خۆی بدات.

ئەو باس لەوە دەکات کە وەرزش نەبووە بە سەرچاوەی دابینکردنی بژێوی ژیانی، لە پال وەرزشەکەی لەسەر عارەبانەیەک بە هاوینان دۆندرمە بە زستانانیش پاقلە و شێلم دەفرۆشێت.

محەمەد دەلێت، دەبێت پارە بدەم بۆ ئەوەی بتوانم لە پاڵەوانیتیەکان بەشداری بکەم، پاڵەوانیتیەک هەیە لە تایلەند، بەلام بەهۆکاری مادی ناتوانم بەشداری بکەم کە دڵنیام دەتوانم ئەنجامی باش تۆمار بکەم.

سلێمانی پاڵەوانی کیک بۆکسینگی هەشت وڵاتی عەرەبی کۆکرد...

سلێمانی پاڵەوانی کیک بۆکسینگی هەشت وڵاتی عەرەبی کۆکردەوە