وەک خۆی مایەوە و دەوام نییە بایەعیش نزیکە و بەغدای پێویستە
+964
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆش چاوەڕوانی وەزارەتی پەروەردە لە مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین لەشوێنی خۆی نەبوو، مامۆستایان بە ژمارەی زۆر چوونە سەر شەقام و وتیان تا موچەمان نەدەنێ دەوام نییە.
هەموو شتێک بەرەو ئەوە دەڕوات ئەم چەند رۆژە دەست بکرێت بە دابەشکردنی وەجبەی نۆیەمی بەشە خۆراکی مانگانە، بەڵام جارێ هەرێم چاوی لە دەستی بەغدایە.
لە دهۆک خواردنگەیەک کەتنی ناوەتەوە، خواردنی پیسی داوا بەخەڵک، بە هۆی ئەوەوە 20 کەس حاڵیان تێکچووەو داغڵی نەخۆشخانە کراون.