هەواڵەکان

پردەکەی گەلی عەلی بەگ بەجەک راست دەکرێتەوە و ئەو کوڕەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

++964
ژووری هەواڵ

پردەکەی رێگای گەلی عەلی بەگ راست دەکرێتەوە کە بەهۆی بارهەڵگرێکەوە داڕوخابوو، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش دەڵێت، دوو ئەگەر هەیە بۆ چاککردنەوەی و مژدەیەکیش دەداتە خەڵکی سۆران.

ئەگەر بەتەمای ساڵی تازە ببی بە حاجی، کەڵک لە رۆژانی پشوو وەربگرە و تازووە بڕۆ مامەڵەکانت تەواو بکە.

نەخۆشخانەى رزگارى و فریاکەوتنى رۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە و دەیان ئامێرى پێشکەوتوویان بۆ دابین دەکرێت.

شەوی رابردوو لە سلێمانی کوڕێکی تەمەن 22 ساڵ لەناو ماڵی خۆیاندا تەقەی لە باوکی کرد و کوشتی، بەڵام پۆلیس نەیهێشت رۆژ بکاتەوە، دەستگیری کرد.