بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە

دوو گەنج لە قەزای پێنجوێن گیانیان لەدەستدا

964+
ژووری هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێن بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای پێنجوێن بە 964ی وت، رووداوەکە لەسەر پردەکەی پێنجوێن بووە، ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ بەهۆی دەرچوونی تایەی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان کوڕی موختاری پێنجوێنە و تەمەنی 28 ساڵە و ئەوی دیکەش تەمەنی 33 ساڵان بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەڵێت، “ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی ئەوەی خێراییەکەی لە رادەبەدەر بووە چەندین کیلۆمەتر بە وەرگەڕاوی رۆشتووە و هەردوو کەسەکەی لە ئۆتۆمبێلەکەوە فڕێداوەتە دەرەوە و دیار نییە کامیان شۆفێری کردووە”.

بەوتەی سەرچاوەکەی هاتوچۆی پێنجوێن، ئۆتۆمبێڵەکە باری هەڵگرتبوو و بەرەو پێنجوێن هاتووە.

گەنجێکی قەزای پێنجوێن بە چەقۆ کوژرا

گەنجێکی قەزای پێنجوێن بە چەقۆ کوژرا