هەواڵ
دووەم رووداو لە 24 کاتژمێردا
لە بەردەقارەمان منداڵێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە گوندی ئەڵاقوڵی لە ناحیەی بەردەقارەمانی سەر بە قەزای بازیان منداڵێکی سێ ساڵان لە حەوزێکی ئاودا خنکا.
رووداوەکە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24.10.2023 روویداوە.
بورهان محەمەدئەمین، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی بەردەقارەمان بە 964ی راگەیاند، ماڵی منداڵەکە عەرەبن و لەو گوندە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵین و منداڵەکەش کەوتووەتە ناو حەوزێکەوە و دەستبەجێ خنکاوە.
وتیشی، “منداڵەکە لەگەڵ هاوڕێکانی یاریی کردووە و لەوکاتەدا کەوتووەتە حەوزەکەوە و ئەو رووداوە روویداوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە کەلار منداڵێک بە هەمان شێوە لە حەوزێکی ئاودا خنکا.