هەندێک ماڵ خەڵاتکران
شارەوانیی زەڕایەن بۆ هاوڵاتیان: باخەکان پیس مەکەن
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانیی زەڕایەن نیگەرانە لەوەی باخەکانی ناو شارۆچکەکە لە لایەن هاوڵاتیانەوە پیس دەکرێن و زیانیان پێدەگەیەندرێت.
بە پێی زانیاریی شارەوانییەکە بێت، ئەو حاڵەتانە بەردەوام دووبارە دەبنەوە.
“پێویستە هاوڵاتیان خۆیان هۆشیارییان زیاتر بێت، چونکە دواجار پارکەکان هەر ئەوان سوودی لێدەبینن و کاتەکانیانی تێدا بەسەر دەبەن”، ئەوە قسەی بورهان حەمەڕەشید، سەرۆکی شارەوانیی زەڕایەنە بۆ 964.
وتیشی، “لە بەرنامەماندایە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و یەکە ئیدارییەکان کارێک بکەین ئێشکگری شەوانە بۆ پارکەکان دابنێین تا پیس نەکرێن و زیانیشیان پێنەگەیەندرێت”.
ماوەکانی رابردوو شارەوانیی زەڕایەن ئەو ماڵانەی خەڵات کرد، کە لەناو خانووەکانیان سەوزاییان زۆر بووە وەک هاندێک بۆ هاوڵاتیانی دیکە بۆ سەوزکردنی خانووەکانیان.