مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە

شەش دانە شێر و پڵنگی دەگمەن هێنرانە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر

964+
مەشهود ماجد

شەش شێر و پڵنگی دەگمەن هێنرانە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

باخچەکە بە ئامادەبوونی میدیاکان ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمێکدا ئاژەڵەکانی نیشاندا.

لەوبارەیەوە، محەمەد عومەر بەرپرسی راگەیاندنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بە 964ـی وت، سێ شێری پوما و سێ پڵنگی گۆڵدنی رەنگاوڕەنگیان پێ بەخشراوە لەلایەن رێکخراوی ساینتس (SAINTS).

“ساینتس رێکخراوێکە ئەو ئاژەڵانە دەپارێزێت کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و رادەستی ئەو باخچانەیان دەکات کە متمانەی پێیانە”، محەمەد عومەر وا دەڵێت.

بە قسەی ئەو بێت، باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لە رووی رووبەر، جۆری ئاژەڵەکان و هەندێک ستانداردی دیکەوە، یەکەمی سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

رووداوێکی دەگمەن لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر روویدا

رووداوێکی دەگمەن لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر روویدا