لە ئاکرێ دەواجینی مریشک کەمە و نرخەکەشی فڕیوە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

لە ئاکرێ 19 پرۆژەی کێڵگەی بەخێوکردنی جوجک هەن، بەڵام ئەم ژمارەیە لە بەرامبەر خواستی قەزاکە نییە بۆ کڕینی مریشك، کشتوکاڵ و پەلەوەری ناوچەکە دەیەوێت، مۆڵەت بە ژمارەیەک پرۆژەی دیکەی هاوشێوە بدات.

بەهۆی کەمی بەرهەم و خواستی خەڵک لەو ناوچەیە، نرخیش جێگیر نییە، بەگوێرەی سۆراغی پەیامنێری 964 لەو قەزایە، هەفتەی پێشوو یەک کیلۆ مریشک لە دەواجین بە دوو هەزار 250 دینار بوو، بەڵام ئێستا بۆ بە سێ هەزار و 300 دینار بەرزبوەتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە 19.9.2023، فازڵ مستەفا، بەرێوبەری فەرمانگەی کشتوکاڵ و پەلەوەری ئاکرێ بە 964ی وت، “لە ئاکرێ 297 هەزار و 750 جوجک لە پرۆژە پەلەوەرییەکانی ئێستای ئاکرێ بوونیان هەیە”، بەڵام بە وتەی ئەو بێت، ئەو ژمارەیە کەمە و پێویستی ناوچەکە پڕناکاتەوە.

مۆڵەت بە چوار پرۆژەی دیکە دراوە، فازڵ مستەفا دەڵێت، “ئێستا رەزامەندی دەدرێت بەکردنەوەی پرۆژەی بەخێوکردنی جوجک لە ناوچەکە، بۆ ئەوەی مریشکی زیاتر بخرێتە بازاڕەوە و نرخیشی هەرزانتر ببێت، بەڵام ئەو رێژەیەی ئێستا هەیە بەشی 106 هەزار دانیشتووی قەزاکە و 268 گوندی ناوچەکە ناکات”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی دوو مانگدا 600 کێڵگەی پەلەوەری لە کارکردن وەستا...

لە ماوەی دوو مانگدا 600 کێڵگەی پەلەوەری لە کارکردن وەستاون