بەردەم قوتابخانەکانی هەولێر سور و سپی دەکرێن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

هاتوچۆی هەولێر دەستیکردووە بە هەڵمەتێک بۆ دروستکردنی شوێنی پەڕینەوەی پیادە لەبەردەم قوتابخانەکان، بە رەنگی سوور و سپی شەقامەکان بۆیە دەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.9.2023، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، “لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی تازەی خوێندن، تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر دەستبەکاربونە بۆ دروستکردنی شوێنی پەڕینەوەی پیادەکان لەبەردەم قوتابخانە و مەڵبەندەکانی خوێندن”.

تاسەكانی هەولێر بۆیاخ دەكرێن

تاسەكانی هەولێر بۆیاخ دەكرێن

لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە دوو هەزار قوتابخانەی حکومی هەن، كە تێیاندا نزیکەی 40 هەزار مامۆستا وانە بە 540 هەزار قوتابی لە سەرجەم قۆناغەكان دەڵێنەوە.