لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - 964
سبەینێ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا
964+
توانا نەقی
سبەینێ پێنجشەممە، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی ناوەند دەچنە بەغدا.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، شاندەکە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری دەچنە بەغدا.
دەشڵێت، شاندەکە مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی عێراق بگەنە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکان و موچەیان پێبدرێت.
وتەبێژی حکومەت نوسیویەتی، حکومەتی هەرێم پابەندی رێکەوتنەکانە و رۆشتنی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا نێشانەی ئەوەیە دەیانەوێت بگەن بە ئەنجام.
زیاتر لە دوو مانگە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و زۆرێک لە فەرمانگە حکومییەکان و مامۆستایانیش بایکۆتی دەوامیان کردووە.