سێشەممەی داهاتوو دەستپێکی وەرزی نوێی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقە

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

سێشەممەی داهاتوو وادەی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقە.
لیژنەی پێشبڕکێکانی سەربە فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 29ـی ئابی دەستنیشانکرد بۆ راگەیاندنی خشتەی وەرزی نوێی خولی تۆپی دەستی یانە پلە نایابەکانی عێراق.
کەمال عەبدولواحید راهێنەری یانەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەپێی پلانی فیدراسیۆنی عێراق، رکابەرییەکانی وەرزی نوێ جیاوازی هەیە.
وتیشی، رۆژی سێشەممە خشتەی یارییەکان بڵاودەکرێتەوە و وەک یانەی سلێمانیش ئامادەن بۆ کێبڕکێکردن.
بەپێی پلانەکانی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عێراق، وەرزی نوێی خولەکە رۆژی 8.9.2023 لە شاری بەغدا و بە بەشداری 24 یانە رکابەرییەکانی دەستپێدەکات و یانە بەشداربووەکانیش دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کراون و لە هەر کۆمەڵەیەکیش سێ یانە دەگەنە خولی بژاردە کە یارییەکانی ئەو خولەش رۆژی15.10.2023 بە دوو قۆناغی هاتن و چوون دەستپێدەکات.