چیای برادۆست. وێنە: 964
چیاکانی هەرێم نمونەی ئەو جیاوازییەن
عێراق خاوەنی 9 ژینگەی جیاوازە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاندووە، لە سەرانسەری عێراق نۆ ژینگەی جیاواز دیاریکراون، ناوچە چیاییەکانی هەرێم یەکێکن لەو ژینگە جیاوازانەی دەستنیشانکراون.
وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت، هەریەکە لە رووبەرە ئاوییەکان، ئەهوارە شێدارەکان، ژینگەی چیایی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، ناوچە دەشتاییەکان کە لە ناوەڕاست و باشورن، بیابانی سەماوە و بیابانی رۆژئاوا ناوچەی ژینگەی جیاوازی عێراقن.
جاسم فەلاحی وتەبێژی وەزارەتی ژینگەی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، لیژنەی نیشتیمانی بۆ یەدەگە سروشتیەکان دامەزراوە، ئەمەش بۆ دیاریکردنی تایبەتمەندی سروشتی ناوچە جیاوازەکانی عێراق.
جێگری وەزیری ژینگەی عێراق ئەوەشی وتووە، یاسای یەدەگەکان لەو ناوچانە جێبەجێدەکرێت، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سامانی سروشتی ئەو ناوچانە بکرێت.