بۆرسەی عێراق لقێکی لە سلێمانی دەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بۆرسەی عێراق لقێکی لە شاری سلێمانی دەکاتەوە و پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، کردنەوەی ئەو لقە سلێمانی لە ڕووی ئابوورییەوە دەباتە پێشەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.8.2023 یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان بۆرسەی عێراق و دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵە دارایی و بازرگانییەکان لە سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی واژۆ کرا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق ئەو لقە لە سلێمانی دەکرێتەوە، کە سەرمایە و سەرمایەدارەکان کۆدەکاتەوە و دەرفەتی هەلی کاری گونجاو دەڕەخسێنێت.

وتیشی، “لەوێوە هانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند دەدرێت و گەنجانی خاوەن بیرۆکە و پڕۆژە پشتیگیری دارایی دەکرێن”.