دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى بیناى سه‌نته‌رى ئۆتیزمى راپه‌ڕین... وێنه: 964+
منداڵانى ئۆتیزمى راپه‌ڕین له سه‌نته‌ره‌كه‌ى حاجیاوا كۆده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرى ناحیەى حاجیاوا ده‌ڵێت، سەنتەرێكى ئۆتیزم له ناحیه‌كه‌یان کراوەتەوە و بۆ ته‌واوى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه، له ئێستاشه‌وه دەستیان بە وەرگرتنى ئه‌و منداڵانه كردووه كه حاڵه‌تى ئۆتیزمیان هه‌یه.
ته‌نیا له سنوورى ناحیه‌ى حاجیاوا 100 حاڵه‌تى ئۆتیزم هه‌ن و له ته‌واوى سنوورى راپه‌ڕینیشدا 200 حاڵه‌ت بوونیان هه‌یه.
ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەرى ناحیەى حاجیاوا، بە 964ـى راگەیاند، دواى ئەوەى لەلایەن وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە بیناى سەنتەرى ئۆتیزمى حاجیاوا کرایەوە، له ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به‌تۆماركردنى ناوى منداڵان كردووه.
وتیشى “هەر منداڵێکى ئۆتۆمیزم کە لە سەنتەرەکە تۆمار دەکرێت و دەخرێتە بەر راهێنان”.
سه‌نته‌ركه 11 فه‌رمانبه‌رى بۆ داندراوه و مامۆستاى تایبه‌تى هه‌یه بۆ راهێنان و شیاندنه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه.
چه‌ند مه‌رجێك بۆ وه‌رگرتنى منداڵى ئۆتیزم له‌و سه‌نته‌ره هه‌ن، له‌وانه‌ش پێویستە تەمەنى چوار بۆ 12 ساڵ بێت و بەڵگەنامەی پزیشکی ھەبێت کە بیسەلمێنێ ئۆتیزمی ھەیە.
هه‌ر به‌پێی مه‌رجه‌كان، پێویستە کەسوکارى منداڵەکە کۆپی پێناسى بارى شارستانى و کارتی زانیاری و کۆبۆنی خۆراک و شەش وێنەی منداڵەکە لەگەڵ خۆیان بهێنن.