کارکردن لە رێگای نێوان دەریاچەی دوکان و چەند گوندێک.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
رێگای نێوان بەنداوی دەربەندیخان و چەند گوندێک نۆژەن دەکرێنەوە
964+
توانا نەقی
رێگای چەند گوندێکی سنوری دەربەندیخان و دەورووبەری بەنداوی دەربەندیخان لەلایەن رێگاوبانی سلێمانییەوە چاکدەکرێت و فراوان دکرێت.
هەریەک لە گوندەکانی زمناکۆ، مۆرتکە و بانی دۆڵان کە رێگا کانیان بەکەڵکی هاتوچۆ نەمابوو ئیستا شۆفڵ و گلێدەر کاری تیادا دەکەن و خەریکی بڕێنی شەقامەکانن.
سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، رێگای نێوان دەریاچەی دەربەندیخان و ئەو گوندانە لەسەر ئەرکی رێگاوبانی سلێمانی چاکدەکرێن و خزمەتی باش بە هاوڵاتیانی ئەو گوندانە دەکات.
وتیشی، کارەکان پێکهاتوون لە چاکسازی و بڕین و رێککردنەوەی رێگاکانی ئەو گوندانە چونکە لافاو باران زیانی پێ گەیاندون و رێگاکانی تێکداوە، ئەو چاکسازییە ئامادەکاریەکیشە بۆ وەرزی زستان و رێگرتن لە تێکچوونی زیاتری.
قایمقامی دەربەندیخان دەشڵیت: لە پلانیاندا هەیە قیریش بکرێت و هەر ئەمڕۆ نووسراویان ناردووەتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی پارەی تەرخانکراویان بۆ خەرج بکەن.