مینا سبەی رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە. فۆتۆ:964
هەینی هه‌ولێر و مینا یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن
964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
بڕیاره یاریی كۆتایی خولی لاوانی عێراق رۆژی هەینی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و مینا بێته ئه‌نجامدان.
رۆژی هەینیی داهاتوو کاتژمێر 07:00ی ئێوارە لە یاریگه‌ی یەکەمی فرانسۆ هەریری، لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی لاوانی یانه‌ی مینا ده‌بێته‌وه لە یاریی کۆتایی خولی نایابی لاوانی عیراق.
له یارییه‌كانی پێشكۆتاییدا یانه‌ی هه‌ولێر توانی له یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه بباته‌وه، هه‌رچه‌نده یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا و تیپی نه‌فتی به‌سڕه به‌هۆی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان له یارییه‌كه‌دا كشانه‌وه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی مینا توانی له یانه‌ی ناسڕییه بباته‌وه به 3-0 گۆڵ.
محه‌مه‌د حوسێن راهێنه‌ری لاوانی مینا به 964ی وت، “لە یارییەكه‌دا ئێمە لە رووی توانای جەستەییەوە باشتر بووین، یارییەکی باشمان کرد و بە هێرشبردن یارییمان کرد، هەلەکانی ئەم یارییەمان سەرکەوتووانە قۆستەوە و بە ئاسانی گۆڵمان تۆمارکرد”.
یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی عێراق له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، یاریی كۆتاییش هه‌ر له هه‌ولێر ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا