سێ کەس لە ئاوی خەبات خنکان
964+
توانا نەقی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاوی زێی گەورە لە خەبات سێ کەس خنکاون وهەرسێ تەرمەکە لەلایەن بەرگری شارستانی قەزای خەباتەوە دۆزراونەتەوە و دەرهێنراون.
رائید ئامانج بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خەبات بە 964ـی راگەیاند، سێ کەس خنکاون کە باوک و کوڕێک و کچێکی تەمەن 17 ساڵ بووە کە برازای پیاوەکەیە.
وتیشی، تەمەنی پیاوەکە 28 ساڵە و کوڕەکەی شەش ساڵ تەمەنیەتی برازەکەشی کە کچێکە تەمەنی 17 ساڵ بووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەو تەنیا لە قەزای خەبات و لە زێی گەورە نۆ کەس گیانیان لدەستداوە بە خنکان.