نوسینی ریکلام لەسەر بەرزە پرد و دیوارەکان دابنێی سزا دەدرێیت

964+

توانا نەقی

بەشێک لەو دیوار و راگر و بەرزە پردانەی ناو شاری سلێمانی بە ریکلام و نوسینی ریکلام تەنراون و شارەوانی دەڵێت سیمایەکی ناشرینی هەیە و سزایان دەدەن.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە پێی یاسا سزای ئەو کەسانە دەدەن کە موڵکی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاردەهێنن.

ماوەیەکە شارەوانی هەڵمەتێکی بۆ جوانکردنی سیمای ناوشار دەستپێکردووە کە خۆی لە بۆیاخ کردنی دیواری راگرەکان و بەرزەپرد و ئەندەرپاسەکان و دیواری گۆڕستانەکان دەبینێتەوە.

شارەوانی دەڵێت: هەندێک کەس لەسەر دیوارەکان نوسین دەکەن و ریکلام بۆ خۆیان دەکەن بە پێی یاسا بە زیادەڕۆیی دادەنرێت و سزا دەدرێن.

لە پۆستەکەی شارەوانیدا وێنەیەک دانراوە کە دیواری گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندیە و نوسینێکی ریکلام ئامێزی لەسەر نوسراوە.

ئەو کەسانەی  نوسینی ریکلامەکان دەدەنێن زۆر جار خاوەن پیشەیەکن یان وەستای بوارێکی دیاری کراون و زۆر جار ناو و ژمارەی خۆیان دادەنێن بۆ پەیوەندیکردن.