لە ماوەی دوو رۆژدا دهۆک 50 تۆن مازی هەناردە کردووە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەرهەمێکی زۆری مازی (مازوو) لە چیاکانی هەرێمی کوردستان روواوە و تەنیا لەم دوو رۆژەی رابردووى ئه‌مساڵدا، 50 تۆن مازیی دهۆک هەناردەی وڵاتی تورکیا کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 21.8.2023، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی كشنوكاڵ لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 50 تۆن مازی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان نێردراوە و کۆی هەناردەی ساڵی رابردووش 250 تۆن بووە.

داری مازی یەکێکە لە دارە خۆڕسک و بەربڵاوەکانی هەرێمی کوردستان و له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان روواوه‌..

مازوو، لە بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌كرێت و بۆ بواری پزیشکی و دروستکردنی رەنگ و چەسپ و ماددە پاککەرەوەکاندا کەڵکی ھەیە.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر