زانکۆیەکی ئەمریکی لە حەوت شوێنەواری هەولێر دەکۆڵێتەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بە مەبەستی هەڵکۆڵین و رووپێویکردن بۆ چەند شوێنێک، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەولێر گرێبەستی لەگەڵ زانکۆیەکی ئەمریکیدا واژو کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.8.2023، نادر بابەکر بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە 964ـی وت، تیمێکی زانکۆی ئاکرۆنی ئەمریکی کاری رووپێوی و هەڵکۆڵین بۆ حەوت شوێنەوار لە دەوروبەری گوندی تەندورە لە ناحیەی قوشتەپە و لە شەمامک دەکەن.
“تیمەکە لە رۆژی شەممەوە دەستیانکردووە بە رووپێویکردن و هەفتەی داهاتوو دەست بە هەڵکۆڵین دەکەن، بڕیاریشە بۆ ماوەی مانگێک لە هەولێر بمێننەوە”، نادر بابەکر وای وت.
پڕۆفیسۆر “تیمۆثی ماتنی” سەرپەرشتی تیمەکەی زانکۆی ئاکڕۆنی ئەمریکی دەکات و ئەو شوێنانەی کە هەڵکۆڵین و رووپێویان بۆ دەکرێت، لە لایەن شوێنەواری هەولێرەوە دیاریکراون.