دوو وەزارەتی هەرێم و عێراق سوود لە تواناکانی یەکتری وەردەگرن

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم و بەغدا چەند لیژنەیەکی هاوبەشیان لە بوارەکانی راهێنان و سەلامەتی پیشەیی پێکهێناوە.

لیژنەکان لە چوارچێوەی سەردانەکەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراقدا هات بۆ هەرێم، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20.8.2023 کۆتایی بە سەردانەکەی هات.

“ئەو لیژنانەی پێکهێندراون وەرزی دەبن و بۆ سوودبینینە لە تواناکانی یەکتری و زیاتر سەرنج خراوەتە سەر راهێنانە پیشەییەکان و راهێنانی سەلامەتی تەندروستی بۆ کرێکاران”، ئەوە قسەی ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمە بۆ 964.

وتیشی، “عێراق سەنتەری راهێنان و سەلامەتی پیشەیی هەیە و لەو بوارەدا هەرێم دەتوانێت سوودەمەند بێت”.