ئیسپانیا بووە پاڵەوانی مۆندیالی ژنان. فۆتۆ:AFP
ئیسپانیا بووه پاڵه‌وانی جیهان
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا نازناوی مۆندیالی ژنانی له تۆپی پێ برده‌وه.
یاریی كۆتایی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ئوستڕالیا كرا و ئیسپانیا به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی ئینگلته‌رایان برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه ئۆلكا كارمۆنا له خوله‌كی 29 تۆماری كرد.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ژنانی ئیسپانیا نازناوی مۆندیالی تۆپی پێ ببه‌نه‌وه و سه‌ره‌تایه‌كی نوێیان له مێژووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ خۆیان نووسییه‌وه.