لە بەردەڕەشەوە بە منداڵێکی ساواوە هاتووەتە گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەردەڕەشەوە لەگەڵ منداڵە ساواکەی هاتووەتە گردبوونەوەکەی هەولێر بۆ پاڵپشتیکردنی مێردەکەی کە مامۆستای وانەبێژە.
ژنەکە بە پەیامنێری 964ی وت، خۆیشی پێشتر مامۆستای وانەبێژ بووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی منداڵ بەخێوکردن بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوام نەبووە.