ناحیەی قەرەهەنجیر بەرگری شارستانی لێ نییە
964+
هۆگر عەدنان
ناحیەی قەرەهەنجیر لەرووی ئیدارییەوە سەر بەپارێزگای کەرکوکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بنکەیەکی تایبەت بە ئاگرکوژێنەوەی لێ نییە.
لە حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی چەمچەماڵ، سەر بە پارێزگای سلێمانی بە هانای هاوڵاتیان و کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکان دەچن.
قەیس عەبدولڕەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بۆ 964 وتی، “چەندینجار بە نووسراو داوای کردنەوەی بنکەی بەرگری شارستانیمان کردووە، وابریاربوو لەلایەن پارێزگاری کەرکوکەوه بۆمان جێبەجێبکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە”.
ئاماژهى بهوهشكردووه كه چاوەڕێن بەم نزیکانە بنکەی بەرگری شارستانی بۆ ناحیەكهیان بکرێتەوە، چونکە دهڵێت “زۆر گرنگە و لەکاتی حاڵەکاتی لەناکاو هێزەکانی بەرگری شارستانی قەزای چەمچەماڵ بە هانای رووداوەکانەوە دێنه ناحیەی قەرەهەنجیر”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن