شوێنى مهیخۆرانى كهلار دەكرێتە پارکێكی نموونەیی
964+
هونەر فارس – کەلار
ئەو شوێنهی چەندین ساڵە بوبووە پەناگەی مەیخۆران و تا درەنگانی شەوان خۆیانی تێدا خەیاڵ دەکرد، دەکرێتە پارک.
پارکەکە دەکەوێتە نزیک زانکۆی گەرمیان، لە دەروازەی قەزای کەلار و رووبەرەکەی نزیکەی 150 دۆنم زەویە.
ئەو زەویەی بۆ پارکەکە تەرخانکراوە پڕه له بوتڵ و قوتوى جۆراوى خواردنهوه كهولییهكان و له بهشێكی ئهو زهویهش، مهیخۆرهكان دوای مهستبوونى زۆر، شووشوكانیان تێدا شكاندووه.
ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانی کەلار بۆ 964 وتی، دیزاین و سەرجەم رێکارەکانی پارکەکە تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو زەویە پهرژین دەکرێت کە بۆی تەرخانکراوە.
وتیشی “پارکەکە دەبێتە یەکێک لە پارکە نمونەیەکانی کوردستان و بە دار و سەوزایی و سەرجەم ئەو پێداویستیانە دەڕازێندرێتەوە کە خواستی هاوڵاتیانە”.
964 دەزانێت، هۆکاری بەکارهێنانی ئەو جێگەیە لەلایەن مەیخۆرانى كهلارەوە، بۆ نەبوونی هیچ یانه و جێگەیەکی تایبەت بە مەیخۆران لهو قهزایه دەگەڕێتەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن