چیتر میدیاکان ناتوانن بچنە نەخۆشخانە تایبەتەکانەوە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێک رێگە لە میدیاکان دەگرێت لەناو نەخۆشخانە تایبەتەکاندا رووماڵ بکەن.

بڕیارەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.8.2023 بە واژۆی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاوکراوەتەوە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، بڕیارەکە بۆ چەسپاندنی مافی نەخۆشە و نابێت میدیا وێنە و ڤیدیۆی نەخۆش بڵاوبکرێتەوە.

وتیشی، “ئەگەر لە حاڵەتێکدا پێویست بوو ئەوا دەبێت میدیا رەزامەندی بەشی راگەیاندنی تەندروستی ئەو شارە وەرگرێت کە کارەکەی لێ دەکات و ئەوکاتە رێی پێدەدرێت بچێتە نەخۆشخانە تایبەتەکانەوە”.