یاسین بۆنۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“ئه‌مشه‌و یاسین بۆنۆ كۆتایی دێت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هیلالی سعودی به‌ری ئاگری له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌رداوه، ئه‌وه‌تا دوای گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار دا سێلڤا، خه‌ریكه یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی مه‌غریبی یانه‌ی سێڤییاش ده‌باته ریزه‌كانی.
فابریزیۆ رۆمانۆ شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ڵێت، ئه‌مشه‌و هه‌موو شتێك كۆتایی دێت و بۆنۆ به 19 ملیۆن یۆرۆ و هه‌ندێك پاره‌ی زیاده‌ی دیكه، بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز رووده‌كاته یانه‌ی هیلال.
بۆنۆ ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای هه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مه دوایاریی ئه‌و بێت به درێسی سێڤییا.
رۆمانۆ ده‌ڵێت، ته‌نیا رێكه‌وتن له‌سه‌ر داواكارییه كه‌سییه‌كانی یاسین ماوه و هه‌ر بزانه گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزه‌كه بۆ سعودیه راگه‌یاندرا.