دیمەنێک لە پەردەرکی سەرای سلێمانی. وێنە:964
شۆفێران ئاگاداربن
11 کاتژمێر بەردەرکی سەرا دادەخرێت
964+
توانا نەقی
بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکەوە بۆ ماوەی 11 کاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانی بەردەرکی سەرا قەدەغە دەبێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە، بەهۆی سازدانی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لە بەردەرکی سەرا لە کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر 11:00ـی شەو گۆڕەپانەکە بەربەست دەکرێت.
دەشڵێت، شەقامی پیرەمێرد تەنیا بە ئاراستەی شەقامی گۆران(ئۆرزدی) کراوە دەبێت،
هەروەها شەقامی سابونکەران لە بەر دەرکی سەرا دادەخرێت بە رووی شۆفێراندا، کاتی دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکەش کاتژمێر 7:00ـی ءێوارە دەبێت.