لە کەلار پێوەری ئاو دەستناکەوێ
964+
هونەر فارس – گەرمیان
دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیارێکی بۆ غەرامەکردنی ئەو ماڵانە دەرکرد، کە پێوەری ئاویان نەبەستووە، بەشێکی زۆری هاوڵاتیانى كهلار دەستیان داوەتە کڕینی پێوەر، بەو هۆیەشەوە نرخی هەر پێوەرێک ١٥ هەزاری چووەتە سەر و بە ئاسانیش دەستناکەوێت.
بەگوێرەی بەدواداچونێکی 964+ ئێستا لة ترسی غەرامەکردنی هاوڵاتیان لە دوای بەرواری ٢١-١٢-٢٠٢٢، كه دواوادهى حكومهته بۆ بهستنى پێوهر، پێوەر لة بازارِ نةماوة.
حەیدەر ئەحمەد یەکێک لەو هاوڵاتیانەیە، کە کاری فرۆشتنى پێوەرى ئاو دەکات، بۆ +964 وتی ” ئێستا نرخی یەک پێوەر ١٥ هەزار دینارى چووەتە سەر، جاران بە ٣٥ هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بەو نرخە زیادەشەوە لە بازاڕدا دەستناکەوێت”.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پێوەری ئاو، تاکو ٢١/١٢/٢٠٢٢ ھەر ھاوڵاتیەک پێوەری نەبەستبێت و تا ئهوكاته بیبەستێت، لە داشکاندنی کرێی ئاو سوودمةند دةبيَت، کە پێشتر مانگی بە ٨٠ ھەزار دیاری کرابوو، ئيَستا کراوە بە ١٠ ھەزار دینار بۆ شاری کەلار و دەوروبەری .
بەپێچەوانەوە، دوای ئەو وادەیە ھەر ھاوڵاتیەک پێوەری نەبەستبێت بۆ ھەر مانگێک بری ٤٥ ھەزار دینار وەک کرێی ئاو لەسەرى هەژمار دەکرێت.