ئایفۆن لە روسیا قەدەغەکرا
964+
عادل کانەبی
بەهۆی گومانی سیخوڕیکردن بەسەر دامودەزگان حکومەت، روسیا ئایفۆن و ئایپادی لە کارمەندەکانی قەدەغەکرد.
ئەمڕۆ شەممە 12.8.2023، وەزارەتی گەشەپێدانی تەکنەلۆژی رایگەیاند کە بەکارهێنانی ئایفۆن و ئایپاد لەکاتی ئەرکدا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و کارمەندەکان بۆیان نییە بەکاری بهێنن.
وەزیری گەشەپێدانی تەکنەلۆژی روسیا دەشڵێت: بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ئایفۆن تەنیا بۆ مەبەستی کەسی ئاساییە واتا لە دەرەوەی بازنەی کارکردن و فەرمانگە حکومییەکان.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە فەرمانگەی گەشەپێدان و تەکنەلۆژیا رایگەیاند لە ماوەی رابردوو بە هەزاران ئایفۆن تووشی هاککردن بوون و داتایان دزراوە.
ئەمە یەکەم جار نییە ئایفۆن لە کارمەندانی حکومەت قەدەغە دەکرێت و لە ماوەی رابردوو بە بڕیارێکی سەرۆکی روسیا ئایفۆن لە بەرپرسە سەربازییەکان قەدەغەکرا.