ناوی قوتابییە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بڵاوکرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی راگەیاند و دوو قوتابی لە بەشی وێژەیی، بە یەک نمرە یەکەمی سەر ئاستی خوێندنی کوردین لە کەرکوک.
ئەمڕۆ هەینی 11.8.2023، شێرزار رەشید، بەرپرسی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، هەردوو قوتابی سامان محەمەد رەزا و سانا محەمەد ئەحمەد بە کۆنمرەی 99.43 لە بەشی زانستی/زیندەیی یەکەمی سەر ئاستی خوێندنی کوردی بوون لە کەرکوک.
ناوی یەکەمەکانی بەشی زانستی (زیندەیی):
1- سامان محەمەد رەزا / ئامادەیی رۆشنبیری بە کۆنمرەی (696)
2- سانا محەمەد ئەحمەد/ ئامادەیی هۆزانى کچان بە کۆنمرەی (696)
3- فاتمە دڵشاد فەهاد/ دواناوەندی سۆلاف بە کۆنمرەی (695)
4- بەناز قانع حسێن/ ئامادەیی شنە بە کۆنمرەی (694)
ناوی یەکەمەکانی بەشی زانستی (پراکتیکی):
1- ئالان کاوێز ئەحمەد/ ئامادەیی قازی محەمەد بە کۆنمرەی (676)
2- شوان حسێن شوکر/ ئامادەیی کوردستان بە کۆنمرەی (649)
3- مەحمود ئەحمد جەلیل/ ئامادەیی کوردستان بە کۆنمرەی (609)
ناوی یەکەمەکانی بەشی وێژەیی:
1- ئیفان دڵگەش تەیفور/ ئامادەیی هەورامان بە کۆنمرەی (670)
2- سۆزیار سەردار محەمەد / دواناوەندیی ژاڵە بە کۆنمرەی (666)
3- شازادە یوسف عەبدوڵا/ دواناوەندیی میناخان بە کۆنمرەی (661)