لینکە کۆنەکە لابرا
لینکێکی نوێ بۆ فۆڕمی 9000 یەکەی نیشتەجێبوون بڵاوکرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ترسی هاککردن و بەهۆی لۆدی زۆر، ئەو لینکە کۆنەی کە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دروستکرا، لادەبرێت و لینکێکی نوێ دانراوە.
ئەمڕۆ هەینی 11.8.2023، مەریوان حەسەن وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە 964ـی راگەیاند، لەبەر هەندێک هۆکاری سەلامەتی و هۆکاری زۆری لۆد، سیستمی سەرەکی پڕکردنەوەی فۆڕمی کرێنشینان و کەمدەرامەتان گواستراوەتەوە بۆسەر لینکێکی نوێ.
لە ریکەوتی 8.10.2023، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لینکی فۆڕمی دابەشکردنی 9000 یەکەی نیشتەجێبوونی کارا کرد و هاوڵاتیان دەبێت بەشێوەی ئەلیکترۆنی فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
بۆ چوونە سەر پێگە نوێیە ئەلیکترۆنییەکە کلیک لێرە بکە.
ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە لە کابینەکانی پێشووتر بڕیاری دروستکردنیان دراوە و بەشێکیان 25% بۆ 75%ـی تەواوبووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی کە دوای 2016 هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کارکردن تێیاندا وەستا.
یەکە نیشتەجێبوونەکان دابەشکراوە بەسەر هەموو پارێزگاکان، لە قۆناغی یەکەمدا فۆڕمەکە بڵاودەکرێتەوە و پاشان ئەگەر بودجە لە بەغداوە هات، هەوڵی تەواوکردن و دابەشکردنی بەسەر کەمدەرامەتەکان دەدرێت.