لە سلێمانی چوار شوێنی نوێ سەوز دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی لە پلانیدایە چوار شوێنی نوێ لە سلێمانی سەوز بکات.

شوێنەکان بریتین لە؛ ژێر پردی کۆبانێ، کۆتایی بلواری گردەبڕاوەکە، سایدە نیشتووەکانی پردی خاڵە شەهاب، دەروبەری پردی بەکری حاجی سەفەر.

لەناو شاری سلێمانی 487 باخچە بوونیان هەیە.

964 پرسیاری دروستکردنی باخچەی نوێی لە عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی کرد، لە وەڵامدا وتی، “لە ئێستادا وەرزی کردنەوەی باخچەی نوێ نییە و تەنیا فریای چاکسازی و ئاودانی باخچەکانی دیکە دەکەوین”.

وتیشی، “لە ئێستادا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادین و دواتر بە قۆناغ قۆناغ ئەو چوار شوێنە سەوز دەکەین”.