لە زاخۆ 30 تۆن ئارد دەستیبەسەردا گیرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە زاخۆ 30 تۆن ئارد دەستی بەسەردا گیرا کە خاوەنەکەی دەیویست بیباتە دەرەوەی شار و بە گرانتر لە نرخی بازاڕ بیفرۆشێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.8.2023، وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لە قایمقامیەتی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، هەناردەکردنی ئاردی زاخۆ بۆ دەرەوەی شار قەدەغەیە و ئامانج لەمە هەرزانکردنی نرخەکەیەتی، بەڵام بازرگان هەیە دەیەوێت بیباتە دەرەوە و بە گران بیفرۆشێت.
ئاردەکە لەلای ئێمەیە و خاوەنەکەی بە بڕێک پارە سزادەدرێت”، وەڵات هەجەر وای وت.
هەر ئەمڕۆ لیژنەکانی قایمقامیەتی زاخۆ شەش گۆشتفرۆشیان سزاداوا بەهۆی ئەوەی گۆشتەکەیان مۆری پێوە نەبووە.
چوار شوێنی بازرگانیش بەهۆی زیادەڕۆییکردن بۆ سەر شەقامی گشتی، داخران و تا کەلوپەلەكانیان لەسەر شەقام لانەبەن، ناکرێنەوە.
دوێنێش، 35 تۆن ئاردی دیکە بەهەمان هۆکار دەستیبەسەردا گیرا.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر