هەر ئێستا جۆین بە
له 964 SPORT به‌شداریی فانتاسی پرێمه‌رلیگ بكه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەشی وه‌رزش له تۆڕی 964 له رێگه‌ی په‌یجی 964 SPORT پێشبڕكێی فانتاسیی پرێمه‌رلیگ و جامی فانتاسی راگه‌یاند، ئێوه‌ش ده‌توانن به‌شداریی بكه‌ن.
به پێی ئه‌و پلانه‌ی به‌شی كوردی و به‌شی وه‌رزش له 964 دایناوه، له ئه‌مڕۆوه ده‌توانن له رێگه‌ی كۆدێكه‌وه جۆینی پێشبڕكێیه‌كه بكه‌ن له ئه‌پلیكه‌یشنی فه‌رمی پرێمه‌رلیگ فانتاسی.
964 خه‌ڵاتی به‌نرخی هه‌فتانه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتێكی گه‌وره له كۆتایی وه‌رزدا بۆ براوه‌كانی پێشبڕكێیه، به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك، كه دواتر راده‌گه‌یه‌ندرێن.
سه‌ردانی په‌یجی 964 SPORT بكه‌ن له فه‌یسبووك بۆ زانیاری زیاتر.
جێی ئاماژه‌یه سبه‌ی هه‌ینی وه‌رزی نوێی خولی نایابی ئینگلته‌را له تۆپی پێ ده‌ستپێده‌كات، له یاریی كردنه‌وه‌دا كاتژمێر 10ی شه‌و هه‌ردوو یانه‌ی بێرنلی و مانچێسته‌ر سیتیی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، هاوكات رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ش یارییه‌كانی دیكه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چن.