یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ئامادەکاری بۆ نۆیەم هەڵبژاردن دەکات

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی نۆیەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، کە بڕیارە لە 5ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

ژووری بازرگانی نۆ مەرجی بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە کە دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن بۆ هەڵبژاردنەکە، لە گرنگترین مەرجەکان ئەوەیە ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات دەبێت بڕی پێنج ملیۆن دینار بدات بە خەزێنەی ژووری بازرگانی و گەڕانەوەی نییە.

هەروەها فەرمانبەر نەبێت و ئەندامی ژووری بازرگانی بێت، خاوەن پڕۆژەیەکی پیشەسازی بێت، بڕوانامەی زانکۆی هەبێت، کاندید بۆی نییە لە دوو خول خۆی هەڵبژێرێت و تووشی ئیفلاسکردن نە بوو بێت.

عەبدولواحید تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانی هەولێر بە 964ـی وت، ” تا ئێستا هەشت هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، دواین هەڵبژاردن لە 2006 بووە کە تەنیا ژوری بازارگانی هەولێر بووە لە رێگەی لیژنەیەکی کارگێڕی و یاسایی و ژمێریاری ژووری بازرگانی خۆی چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکات.

دواتر هورە بازرگانییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک یەکخران و لە ئەنجامدا یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ساڵی 2007 دامەزراوە، سەنتەرێکی رۆشنبیری هەیە، بۆ راهێنان و ئەنجامدانی خولی تایبەت بۆ بازرگانان، لە پارێزگاکانی ( هەڵەبجە ، سلێمانی ،دهۆک ،هەولێر  ) لقی هەیە ، خاوەنی زیاتر لە 100 هەزار ئەندامە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی