پاریس له سزادانی ئێمباپی به‌رده‌وامه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پاریس سان جێرمان له فشاره‌كانی بۆ سه‌ر كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و بڕیارێکی نوێی بەرامبەر یاریزانه‌كه ده‌ركرد.
پاریس به هه‌موو توانایه‌وه و به قسه‌ی خۆش و ناخۆش ده‌یه‌وێت ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
پاریس ئێمباپێی لە كه‌مپی ئامادەکارییەکانی دوورخستبووەوە، هەروەها رێگه‌ی نه‌دا به‌شداری مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه بكات پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر یاریزانه‌كه زیاد بكات.
رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی، نووسیویه‌تی، سانجێرمان بڕیاری دا بەردەوام بێت لە دوورخستنه‌وه‌ی ئێمباپی لە مەشقەکانی تیپی سه‌ره‌كی لە پاریس، کە ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێدەکاته‌وه، به‌ڵكو بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ی تیپه‌كه مه‌شق بكات، كه بۆ فرۆشتن دانراون لە مێرکاتۆی ئه‌م هاوینه‌دا.
ئه‌مه واده‌كات ئێمباپێ له یاریی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی له خولی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر لۆریان به‌شداریی نه‌كات، كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێناچێت بۆ یاریی دووه‌میش به‌شداریی بكات.
یانه‌ی پاریس پێشبینیی دەکات ریال مه‌درید له رۆژانی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئۆفەرێکی كه‌مبایه‌خ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئێمباپێ پێشكه‌ش بكات و پاریس ناچار بكات رازیی بێت، هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش نه‌كردووه.