964 هۆكاری سووتانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌مڕۆی هەولێر ئاشكرا ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8.7.2023 له سێ شه‌قامی جیاجیای هه‌ولێر، سێ ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و سووتان، هۆكاری سووتانیشیان بێ كوالێتیی به‌نزین و ده‌ستكاریكردنی سیستمی كاره‌بایی ئۆتۆمبێله‌كانه.
به‌یانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤۆلكسن واگن له شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر له نزیك كه‌مپی ئیماراتی ئاگری گرت، كه مۆدیلی كۆن دیاره و به ته‌واوی ده‌سووتێت و چه‌ند كه‌سێك ده‌سته‌وه‌ستان به دیارییه‌وه وه‌ستاون.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی دیكه له شه‌قامی هه‌ولێر – پیرمام گڕی گرت، كه تاكسییه و به ته‌واوی سووتا.
ئۆتۆمبێلەکە کۆرۆلای تاکسیی مۆدێل 2005ە.
هه‌روه‌ها له رێگه‌ی هه‌ولێر – كۆیه ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی تایبه‌ت گڕی گرت و ئه‌ویش به ته‌واوی سووتا.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به 964ی وت، “له سنووری ئێمه ته‌نیا سووتانی دوو ئۆتۆمبێل تۆمار كراوه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی 150 مه‌ترییه، كه ئۆتۆمبێلێكی كۆنی مۆدیل 1991ـه و به‌هۆی سۆنده‌ی به‌نزینه‌كه‌ی، كه لێی چووه، ئاگری گرتووه”.
وتیشی، تاکسییەکەی رێگەی پیرمام بە هۆی گۆڕینی فیت پەمپ گڕی گرتووە.
“هۆكاری سه‌ره‌كیی سووتانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه خراپیی كوالێتی به‌نزین و كێشه‌ی ته‌كنیكی ئۆتۆمبێله‌كانه”، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وای وت.
ئاماژەی بەوەش دا، ده‌ستكاریكردنی سیستمی كاره‌بای ئۆتۆمبێل بۆ به‌ستانی ئایپاد و گلۆپی زینۆن و بلاجكتۆر، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سووتانی ئۆتۆمبێل، چونكه وایه‌ره‌كان به‌رگه‌ی به‌هێزی ئه‌و گلۆپ و ئامێرانه ناگرن و گڕ ده‌گرن.
ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێل له كاتێكدایه، كه كه‌شوهه‌واكه زۆر گه‌رمه و پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێر 45 پله‌ی سیلیزییه.