چاوه‌ڕێى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كات

گەرمیان به‌هۆى كه‌مبارانى مەترسی وشکەساڵی لێ نیشتووه‌

میلاد جەلال – گەرمیان

کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت، ترسیان هه‌یه‌ كه‌ وشكه‌ساڵى له‌ سنووره‌كه‌یان ده‌ستپێبكات ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌م كه‌مبارانییه‌ى كه‌ ئه‌مساڵ له‌ سنووره‌كه‌یاندا باریوه‌.

شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ى وت، ئەمساڵ پێش کاتی خۆی پەڵەی دا و جوتیاران دانەوێڵەکانیان چاند، بەڵام دوای ئەوە بارانی پێویست نەباریوە و دانەوێڵەی جوتیاران گەشەی نەکردووە.

وتیشی “ئەگەر ھەفتەی داھاتوو بارانی پێویست نەبارێت، ئەوە سەرەتایەکی خراپە بۆ وشکەساڵی و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر گەشەنەکردنی دانەوێڵە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکراو نیە چەند بڕی باران پێویستە ببارێت، بەڵام لەھەموو قۆناغەکان لە سەرەتای چاندنی دانەوێڵە تاکو کۆتاییەکەی بڕی بارانی پێویستی دەوێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن