خشتەی سزاکان ببینە
بەرزترین نرخی سزاكانی تیژڕۆیی ده‌گاته 250 هه‌زار دینار
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی ئه‌و سزایانه‌ی به‌رامبه‌ر تیژڕه‌وی و خیرایی لێخوڕین له رێگه‌كانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار له یاساكانی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، به‌رزترین سزا تیژڕۆیی ده‌گاته 250 هه‌زار دینار.
به پێی (یاسای ژماره 86ی ساڵی 2004ی هه‌مواركراو) پاره‌ی دیاریكراو بۆ سزای سه‌رپێچیی تیژڕۆیی له رێگه‌كانی ناوەوە و ده‌ره‌وه‌ی شار به جۆرێكه، له 70 هه‌زار دینار ده‌ستپێده‌كات و به‌رزترین سزاش 250 هه‌زار دیناره، كاتێك خێراییه‌كه‌ت له 156 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت.
خشته‌ی سزاكان له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به‌م جۆره‌یه: