لەمەودوا بە یەک کلیک کەسە مەترسیدارەکان دەدۆزنەوە

+964

ژووری هەواڵ

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی بەریتانیا رایگەیاند ئیتر پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن بۆ ناسینەوەی ئەو کەسانەی مەترسی دروست دەکەن.

کین ماکالۆم سەرۆکی MI5 رایگەیاند ئیتر دەزگا هەواڵگرییەکان زۆر ئەرکی گرنگ هەیە بە زیرەکی دەستکردی دەسپێرن، بەو هۆیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانن کەسە تاوانبار و گومانلێکراوەکان بناسنەوە.

یەکێک لەو ئەرکانە ئەوە دەبێت، ئیتر هەر ڤیدیۆیەک دیمەنی توندوتیژی تێدابێت، پێویست ناکات کارمەندانی هەواڵگری تەماشای بکەن، بەڵکو زیرەکی دەستکرد هەموو کەسەکانی ناو ڤیدیۆکە دەناسێتەوە و دیاری دەکات کامیان دەستیان هەبووە لە تاوانەکەدا و کامیان یارمەتیدەر بوون.