مامۆستایانی وانەبێژ خێوەت هەڵدەدەن دەڵێن؛ تا دانەمەزرێین هەڵی ناگرینەوە

+964

بەشی کوردی

دوای چوارمانگ لە کۆتایی پێهێنان بە مانگرتن و هەڵگرتنەوەی خێوەتەکانیان، بەهۆی دانەمەزراندنیانەوە جارێکی دیکە مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای دیالە خێوەتەکانیان هەڵدایەوەو دەڵێن؛ تا دانەمزرێین هەڵی ناگرینەوە.

مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای دیالە، باکووری رۆژهەڵاتی بەغدا، بۆ جاری چوارەم خێوەتەکانیان لەبەردەم بینای پەروەردەی شارەکە هەڵدایەوەو مانیانگرتووەو دەڵێن؛ تا وەڵام نەدرێینەوە واز ناهێنین.

ئەحمەد ئەلزوبەیدی، کە یەکێکە لە مانگرتووەکان بۆ تۆڕی +964 قسەی کردووەو دەڵێ؛ سەرلەنوێ لەناوەڕاستی شاری بەعقوبە و لەبەردەم شەقامی پەروەردە خێوەتی ناڕەزایەتیمان دانایەوە، ئەو خێوەتانەش هیوای ٣٠ هەزار وانەبێژی لەخۆگرتووە، لەپێناو بەدیهێنانی داواکاری دامەزراندنیان، لەو روانگەیەی کە مافێکی رەوای چینێکە کە ساڵانێکی زۆرە لە قوتابخانەکانی دیالە بێبەرانبەر وانە دەڵێنەوە.

هەڵدانەوەی خێوەتەکان دوێنێ یەکشەممە ١١ـی کانونی یەکەم بوو، +964 دەزانێت، لە ١٢ـی مانگی رابردووەوە تا ئێستا ئەوە چوارەمینجارە مامۆستایانی وانەبێژ خێوەت لەبەردەم بینای پەروەردەی پارێزگای دیالە هەڵدەن.

دواجار پێش ئەوەی دوێنێ، بەڵێنی ئەوە بە مامۆستایانی وانەبێژ دراوە کە سوودمەند دەبن لە بڕیاری ٣١٥ بە هەموو ئیمتیازاتەکانیەوە، بەڵام وانەبێژان قسەیەکی تریان هەیەو دەڵێن “دەساڵاتداران بەڵێنەکەیان شکاندووە و نەیانبردۆتەسەر”.

ئەحمەد ئەلزوبەیدی، زیاتر وتی “هەڵگرتنی خێوەتەکان لەسەر ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو سەبارەت بە دامەزراندنیان، بەڵام بەڵێنەکەیان نەبردەسەر، ئەو خێوەتانەش نامەیەکی ئاشتییانە لەخۆدەگرێت و فشارێکیشە بۆ خاوەن بڕیارەکان، لەپێناو جولاندنی ئەم دۆسییەی کە ساڵانێکە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە”.