نوهەیلە بنزینە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
به حیجابه‌وه له مۆندیال یاریی ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یه‌كه‌م كچه یاریزانی حیجاب له مۆندیالی ژنان ده‌ركه‌وت و فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ “فیفا”، به ڤیدیۆیەک له‌سه‌ر ماڵپەڕی فه‌رمی خۆێ، به شایستەییه‌وه باسی ده‌كات، كه نوهه‌یله بنزینه‌ی به‌رگریكاری مه‌غریبیه.
نوهه‌یله له مۆندیالی 2023ی ژنان به‌شداره، كه له ئێستا له ئوستڕالیا و نیوزیلاند به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كه‌م كچه یاریزانه له ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان له مۆندیال به باڵاپۆشی ده‌ربكه‌وێت، هه‌رچه‌نده فیفا له 2014ـه‌وه رێگه‌ی به پۆشینی حیجاب له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ژنان داوه.
ئه‌و كچه یاریزانه ده‌ڵێت، سوپاس بۆ خوا وه‌ك یه‌كه‌م كچه یاریزانی عه‌ره‌ب له مۆندیال به جیجابه‌وه یاریی ده‌كه‌م و زۆر دڵخۆشم.
مه‌غریب یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی ژنانه له مۆندیال به‌شداریی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می له ئاستی پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌فریقا به‌ده‌ستهێنا.