بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک. وێنە:964
400 جوتیار سوودی لێوەردەگرن
هەشت بەنداو له چوار قەزا دروست دەکرێن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە پارێزگای دهۆک هەشت بەنداوی بچووک لە جێبەجێکردندان، کە دوو ملیۆن و 31 هەزار و 55 مەتری سێجا ئاو گلده‌ده‌نه‌وه و 400 جووتیاریش لێى سوودمه‌ند ده‌بن.
هه‌ر قەزایەکی پارێزگای دهۆک، دوو له‌و به‌نداوانه‌ى به‌ركه‌وتووه، قەزای سێمێل کلیکا 1 و هەورێسکێ، قەزای شێخان ئالوکا و شیف بالوک، قەزای ئاکرێ بجیل و شرمن، هه‌روه‌ها قەزای ئامێدیش هه‌ردوو به‌نداوى همزا و سیدافاى بۆ دروست دەکرێت .
کۆی هه‌شت بەنداوەکه له‌سه‌ر رووبه‌رى هەزار و 303 دۆنم زەوی دروستده‌كرێن و تێچووەکەشى سێ ملیار و 398 ملیۆن و 840 هەزار و 348 دیناره .
هێژا عەبدولواحید، بەرێوەبەری ئاودێری دهۆک بە 964ـی راگه‌یاند، ئەم بەنداوە بچووکانە بۆ بەروبوومی جووتیاران و ئاوی ژێر زەوی گرنگن.
وتیشی “ئاژەڵان سوودی لێ وەردەگرن و سامانی ماسیش زیاد دەکات، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى كه نزیکی ئەو بەنداوانە دەكرێنە شوێنی گەشتیاری بۆ هاوڵاتیان”.
رونیشیكرده‌وه، كه به‌هۆى ئه‌م به‌نداوانه‌وه 400 جووتیار لە ناوچەکانی سنوورى ئه‌م به‌نداوانه سوودمەند دەبن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن