ئومێد خۆشناو:
ئه‌مساڵ باشتر خزمه‌تى زیاره‌تكارانى ئێرانى ده‌كرێت
964+
ئاسۆ فه‌یسه‌ڵ – حاجى ئۆمه‌ران
پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ ژماره‌ى زیاره‌تكارانى ئێران بۆ كه‌ربه‌لا زیاتر ده‌بێت و بۆ شوێنى مانه‌وه‌شیان كوێ به باش بزانن، له‌هه‌ولێر بۆیان دابین ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى له پارێزگاى ورمێی، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پارساڵ هاتنى زیاره‌تكارانى ئێرانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان تاقیكردووه‌ته‌وه، كه له‌رێگه‌ى هه‌رێمه‌وه سه‌ردانى شارى كه‌ربه‌لایان كرد، وتیشی “ئه‌مساڵ هه‌م ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت و هه‌میش باشتر خزمه‌تیان ده‌كه‌ین و كارئاسانیان بۆ ئه‌و گه‌شته‌یان بۆ ده‌كه‌ین “.
ساڵی پار، گەشتیارێکی زۆر بەهەرێمی کوردستاندا هاتن بۆ کەربەلا و نەجەف کەژمارەیان نزیکەی 70هەزارکەس بووە، پێشبی دەکرێت ئه‌مساڵ 500 هەزار کەس بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23.7.2023 محه‌مەد سادق معتەمدیان، پارێزگاری ئازربایجانی رۆژئاوا (ورمێ) بە یاوەری ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی دیکەی وڵاته‌كەی سەردانی هەرێمی کوردستانیان كرد و لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
پێشتر، سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به 964ـى وتبوو، یه‌كێک له ته‌وه‌ره‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، هاتنی زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کەربەلا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی عێراق.
هه‌روه‌ها رێکكەوتن له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری سیده‌كان و پێداچوونەوە‌ش به رێككه‌وتنی نێوان هەولێر و ورمێ له باره‌ی جووڵە بازرگانییەکان لە خاڵی سنووری تەمەرچین – حاجی ئۆمەران كراوه.
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا، هه‌ردوو پارێزگارى هه‌ولێر و ورمێ، چه‌ند جارێك كۆبوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بابه‌تى تایبه‌ت به جموجۆڵه بازرگانییه‌كان رێککەوتنێکی 14 خاڵییان واژۆکردبوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن